ئامادەکاری پێشوەختە و نوسراوی فەرمی بۆ زیادکردنی پشکی عێراق لەوەرزی حەجدا
ده‌سته‌ی گشتی حه‌ج و عومره‌ی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییان به شانشینی سعودیه‌وه كردوه بۆ زیادكردنی ڕێژه‌ی كورسی حاجیان له عێراق، له‌هه‌وڵیشدان بۆئه‌وه‌ی به‌رده‌وامبن له‌پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری بۆ حاجیان.
شێخ سامی مه‌سعودی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌ج و عومره‌ی عێراق لەلێدوانێکی بۆ ڕاگەیاندنی فەرمی کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە رایگه‌یاند، "ئه‌مساڵ سه‌ركه‌وتنه‌كانمان چه‌سپاند و جه‌ختیده‌كه‌ینه‌وه باشترین خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ین، عێراقیش سێ‌جار له‌سه‌ر یه‌ك خه‌ڵاتی به‌یتمی به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌مه‌ش ڕێگه‌مان پێنادات له‌سه‌ر پشكی خۆمان پشو بده‌ین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ده‌سته‌كه‌یان خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌رز ده‌كاته‌وه و په‌ره‌یان پێده‌دات بۆ خزمه‌تكردنی حاجییه‌كانمان، ئێمه ده‌ستمان به كاركردن كردوه بۆ وه‌رزی داهاتو له‌ڕوی ڕێنماییه‌كان، كوالێتی خزمه‌تگوزارییه‌كان، چه‌ندین بابه‌تی دیكه كه له وه‌رزی داهاتودا چه‌سپاندنیان بۆ ده‌كه‌ین بۆ پاراستنی ستاندارده‌كه".
جه‌ختیشیكرده‌وه كه "به پشت بەستن به كارمه‌ندانی ده‌سته‌ی حه‌ج و عومره و ده‌زگا پاڵپشتییه‌كان، خزمه‌تگوزارییه‌كان باشتر ده‌بن له ساڵانی داهاتو".
سه‌باره‌ت به زیادكردنی پشكی عێراق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌ج و عومره‌ی عێراق ڕایگه‌یاند، "ده‌سته‌كه‌یان كار له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌كات، نامه‌یه‌كی فه‌رمی بۆ شانشینی سعودیه ناردوه، چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی ئه‌وانین، ئه‌وان لێكۆڵینه‌وه له پرسی جێگیركردنی شوێنه پیرۆزه‌كان ده‌كه‌ن و ئایا ده‌توانن ئه‌و ژماره زیاده بگرن یان نا".
