حزبوڵا ڕەتیکردەوە شه‌ڕ له‌گه‌ڵ سوپای لوبنان بکات
حزبوڵای لوبنان، لەبارەی ڕاپۆرته میدیاییه‌كانی کە باس لەوەدەکەن "ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی لوبنان"، جه‌ختیكرده‌وه، به‌هیچ جۆرێك شه‌ڕ له‌گه‌ڵ سوپای لوبنان ناكه‌ن و ئه‌مجۆره هه‌واڵ و زانیاریانه "ته‌واو ناڕاستن".
حزبوڵای لوبنان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "ئه‌و ڕاپۆرته میدیایییانه "هه‌ڵبه‌ستراوێكی رونن"، هۆشداریشیداوه له مه‌ترسییه‌كانیان، "به‌تایبه‌ت له‌ژێر ئه‌م هه‌لومه‌رجه ناسك و هه‌ستیارانه‌دا".
نه‌عیم قاسم سكرتێری گشتیی حزبوڵای لوبنان ڕایگه‌یاندوه، "حزبوڵا ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له باشوری ڕوباری لیتانی له باشوری ئه‌و وڵاته به ته‌واوی جێبه‌جێكردوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌و پێشنیازه نوێیه‌ی ئه‌مریكا داوایده‌كات "داواكردنی چه‌كداماڵین له به‌رامبه‌ر هه‌ندێك كشانه‌وه‌ی به‌شه‌كی له ئیسرائیل" له‌خۆده‌گرێت.
