سودانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منی بهپهلهدەکات... هیچ لایەنێك لەسەروی یاساوە نییە
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منی به‌په‌له‌ی كرد و تیایدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هیچ لایەنێك لە سەروی یاساوە نییە.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منی به‌په‌له‌ی كرد، كه جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان و فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا و ئه‌فسه‌رانی ئه‌و هێزه ئه‌منییه‌ی كه وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌یان بۆ سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی كشتوكاڵ له به‌ری كه‌رخی به‌غدا دایه‌وه، ئاماده‌بوون.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سودانی جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی نەرمی نەنواندن لە ئەرکی پاراستنی یاسا و پارێزگاریكردن لە دامەزراوەکانی دەوڵەت كردەوە، لەگەڵ بەردەوامبون لە لێکۆڵینەوەکان بۆ ئاشکراکردنی وردەكاری دەستوەردانی دەستدرێژكاران و جوڵەكردنیان بەبێ رەزامەندی ئەمنی پێشوەختە.
سودانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "پێویسته ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كاره به پێی یاسا كارپێكراوه‌كان لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت، لێكۆڵینه‌وه‌كه به پیشه‌ییانه ئه‌نجام بدرێت، به پێی ئه‌و ڕێسایانه‌ی كه هێزه چه‌كداره‌كانمان پێوه‌ی پابه‌ندن و له ژێر چاودێری ڕاسته‌وخۆی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كاندا".
راشیگه‌یاند كه "هیچ كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی نییه جێگه‌ی ده‌وڵه‌ت یان ده‌سه‌ڵاتدارانی بگرێته‌وه، هه‌روه‌ها هیچ لایه‌نێك له سه‌رووی یاساوه نییه".
