ترەمپ: کاردەکەین بۆ گەیاندنی هاوکاری و خۆراک بۆ منداڵانی غەززە
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی هەموو بەربەستەکانی غەززە لادەبات و کاردەکەن بۆ گەیاندنی هاوکاری و خۆراک بۆ منداڵان.
ترەمپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کیر ستارمەر، ڕایگەیاند: "خەڵکی غەززە لە دوورییەوە خواردن دەبینن و ناتوانن پێی بگات"، ئاماژەی بەوەشکرد، کاردەکات بۆ دامەزراندنی ناوەندی خۆراک لە کەرتی غەززە، ئێمەش پارە دابین دەکەین، وە وڵاتانێک هەن کە لەگەڵمان دەبن.
ئاماژەی بەوەشکرد، "هیوادارین خۆراک بگاتە ئەو کەسانەی کە لە کەرتی غەززە پێویستیان پێیەتی"، و ئاماژەی بەوەشکرد "ناوەندەکانی دابەشکردنی خۆراک لە غەززە بەبێ سنووردارکردن بەڕووی دانیشتوواندا کراوە دەبن".
دووپاتیشی کردەوە کە وادەی 10 بۆ 12 ڕۆژ دیاری دەکات بۆ ئەوەی ڕووسیا کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت و ئاگربەست بەدەست بهێنێت.
لای خۆیەوە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا جەختی لەوە کردەوە کە "وێنەی منداڵانی برسی لە کەرتی غەززە ترسناکن".
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە وڵاتانی دیکە کۆبکەینەوە بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە غەززە.
