مباپێ داوا لە ریال مەدرید دەکات دەستبەرداری یاریزانێک بێت
بە گوێرەی سەرچاوە ئیسپانییەکان، پەیوەندی نێوان کیلیان مباپێ و ڤینیسیۆس جونیۆری یاریزانانی ریاڵ مەدرید باش نییە و ئەستێرە فەرەنسیەکە داوای دەرکردنی ڤینیسۆسی کردووە.
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، مباپێ بە راشکاوی لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی قسەی کردووە و داوای رێگا چارەیەکی خێرای کردووە بۆ دۆخی نێوانیان، چونکە قبوڵی ناکات لەگەڵ ڤینی یاریی بکات لە وەرزی نوێدا.
باس لەوە دەکرێت، نیگەرانی و توڕەبوونی کیلیان بەرامبەر ڤینی پەیوەندی نێوانیان و بابەتی کەسیی نییە، بەڵکو پەیوەندی بە پلانەکانی راهێنەر چابی ئەلۆنسۆ هەیە.
مباپێ بە پێرێزی وتووە: ئەلۆنسۆ ناچارە خۆی لەگەڵ بوونی من و ڤینیسیۆس بگونجێنێت، بە پێچەوانەوە نەبوونی ڤینی کاریگەری ئەرێنی بۆ سەر خۆی و یانەکەش دەبێت لە داهاتوودا، هەروەها دەتوانن ئەنجامەکان باشتر بکەن ئەگەر دەستبەرداری هێرشبەرە بەڕازیلییەکە ببێت.
