سودانی: دەوڵەتسازی لە قوتابخانەوە دەست پێدەکات... و پاڵپشتیمان بۆ پەروەردەش بەردەوامە
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی،خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشیە خوێندکارانی یەکەمی خاوەن پێداویستی تایبەت و ئەوانەی کە باری کۆمەڵایەتیان قورسە
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی کرد لە خوێندکارانی یەکەمی قۆناغە کۆتاییەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2024- 2025، کە خاوەن پێداویستی تایبەتن و ئەوانەی کە باری کۆمەڵایەتیان قورسە، و سەرەڕای بارودۆخی سەختی خێزانی و کۆمەڵایەتی توانیان سەرکەوتن بەدەست بهێنن، ئەمەش بە ئامادەبوونی وەزیری پەروەردە و ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ کاروباری پەروەردە.
وتیشی سودانی پیرۆزبایی لە خوێندکارە یەکەمەکان کرد بۆ دەستکەوتەکانیان و خۆڕاگرییان بەرامبەر بەو ئاستەنگ و هەلومەرجە سەختانەی کە ڕووبەڕوویان بووتەوە بۆ ئەوەی بتوانن ئەم سەرکەوتنە بەدەست بهێنن، بەڕێزیان فەرمانی کرد وەک ڕێزلێنانێک بۆ هەوڵەکانیان خەڵاتی ڕێزیان پێ ببەخشرێت، هەروەها ستایشی خێزانەکانیان کرد کە ژینگەیەکی گونجاویان بۆ دابین کردوون و پێزانینی خۆی بۆ ستافی پەروەردەیی دەربڕی بۆ هەوڵە مەزنەکانیان و بەدەستهێنانی ئەم سەرکەوتنە.
سەرۆک وەزیران بایەخدانی خۆی دووپاتکردەوە بۆ پێشوازیکردن لەم توێژە لە خوێندکارە یەکەمەکان و ڕێزگرتن لە سەرکەوتنیان، و جەختی لەوە کردەوە کە ڕێزلێنان لێیان ڕێزگرتنە لە نەوەیەکی عێراقی کە نوێنەرایەتی داهاتوو دەکات، جەخی لەوەش کردەوە کە نایابی و سەرکەوتن بوونەتە دوو سیفەتی سروشتی کارەکتەری عێراقییەکانن و هەروەک چۆن تیرۆریستانی داعشمان تێکشکاند، و سەرکەوتنیش لە بنیاتنانەوە و ئاوەدانکردنەوەدا ئامادەیە و جەختی کردەوە لە گرنگیدانی حکومەت بۆ کەرتەکانی پەروەردە وەک بناغەیەک بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێکی ئاوەدان و بەدیهێنانی گەشەپێدان.
