وەڵامدانەوەیەکی توندی ئێران لەئەگەری هێڕشێکی نوێی ئیسرائیل
محەمەد پاکپور، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، لە حاڵەتی ئامادەباشی تەواودان و ئەگەر ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر ئێران دوبارە بکاتەوە، ئەوا ڕوبەڕوی "وەڵامدانەوەیەکی ڕێگریکەر و توندتر لە شەڕی 12 ڕۆژە" دەبێتەوە.
ئاژانسی هەواڵی "تەسنیم" لە زاری پاکپورەوە فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانەوە گواستیەوە، "سوپای پاسداران لە حاڵەتی ئامادەباشی تەواودایە، و هەر دەستدرێژییەکی نوێ لەلایەن (ئیسرائیل)ـەوە، ڕوبەڕوی وەڵامێکی ئازاربەخش دەبێتەوە".
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر ئیسرائیل هێرشی نوێ بكات، ئەوا پەشیمانی دەكەنەوە و ڕوبەڕوی "وەڵامدانەوەیەکی ڕێگریکەر و توندتر لە شەڕی 12 ڕۆژە" دەبێتەوە.
ئەوە لەكاتێكدایە پێشتر عەزیز ناسرزادە، وەزیری بەرگریی ئێران، زانیاریی نوێی لەبارەی شەڕی 12 ڕۆژەوە ئاشکرا کرد کە لە مانگی (حوزەیران/6)ی ڕابردودا لەگەڵ ئیسرائیلدا هەڵگیرسا.
