ڕاسپاردەی نوێی حکومی بۆ خێراتر جێبەجێکردنی میترۆی بەغدا
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی سەرۆکایەتی کۆبونەوەیەک دەکات بۆ بە دواداچوون بۆ ڕێکارەکانی پڕۆژەی میترۆی بەغداد
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد بۆ بەدواداچوون بۆ ڕێکارە تەکنیکی و کارگێڕییەکانی پێویست بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی میترۆی بەغداد.
وتیشی لە میانی کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە ڕاسپاردەکانی بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی پێشوو سەبارەت بە پێویستی پێشخستنی پڕۆژەکە بەرەو جێبەجێکردن کرا، هەروەها پێداچوونەوە بە هەنگاوە تەکنیکییەکان و پێداویستییەکانی وەبەرهێنان بۆ پڕۆژەکە کرا بۆ دڵنیابوون لە باشترین پراکتیزە جیهانییەکان لە جێبەجێکردنی ئەم جۆرە پڕۆژانەدا.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی کرد کەرتی تایبەت بەشداری بکەن و داوای کرد کۆبوونەوە لەگەڵ وەبەرهێنەران بکرێت بۆ تاوتوێکردنی خێراترین ڕێگا و میکانیزم بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە، هەروەها فەرمانی کرد کۆمەڵێک کۆمپانیای نێودەوڵەتی تایبەتمەند لەم بوارەدا بەشدار بن.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە گرنگی پڕۆژەی میترۆی بەغداد کردەوە، بەو پێیەی نوێنەرایەتی ئامرازێکی گرنگی گواستنەوە دەکات بۆ دانیشتوانی پایتەخت، جگە لەوەی پڕۆژەیەکە دۆستی ژینگەیە.
