عەلی باپیر: خەڵكی مسوڵمان دەبێت دەنگ بە كەسێك بدات كە شایستەیە
عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ڕایگەیاند، هەر کاتێک بزانین پەرلەمان دیزاین دەکرێت، بایکۆتی دەکەین و هەمان هەڵوێستی پەرلەمانی كوردستایان دەبێت كە بناغەكە غەش بو. دەشڵێت، "خەڵكی مسوڵمان دەبێت دەنگ بە كەسێك بدات كە شایستەیە".
عەلی باپیر، ئەمڕۆ شەممە لە میانی وتارێكدا لە مەراسیمی ناساندنی كاندیدەكانی حزبەكەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، خەڵكی مسوڵمان دەبێت دەنگ بە كەسێك بدات كە شایستەیە، و هەڵبژاردن ئەركێكی شەرعییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بناغەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان غەش بو، بۆیە بەشدارییان نەكرد و داوای كرد بە زوترین كات هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بەبێ دەستێوەردانی وڵاتانی دەرەكی دوبارە بكرێتەوە.
عەلی باپیر لە بارەی ژمارەی كاندیدەكانیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق باسی لەوەشكرد، "تەماشا مەکەن حەوت کاندیدمان هەیە، بەرەکەت بە زۆری نیە".
ئەوەشیخستەڕو، هەر کاتێک بزانین پەرلەمان دیزاین دەکرێت، بایکۆتی دەکەن و هەمان هەڵوێستیان دەبێت كە لە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان هەیانبو، ئەوكاتیش هەموان هاوڕابون لەسەر ئەوەی هەڵبژاردنەكە دیزایین كراوە، بەڵام دواتر بەس ئەوان مانەوەو نەچویە پەرلەمان.
