دابەشکردنی هاوکاری کۆمەڵایەتی بۆ مانگی تشرینی دووەم ڕادەگەیەندرا
ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند : کە پارەی هاوکاری کۆمەڵایەتی بۆ مانگی تشرینی دووەمی 2025 بۆ نزیکەی دوو ملیۆن و 86 هەزار خێزانی سوودمەند لە سەرانسەری عێراق خەرج دەکرێت، کە کۆی گشتی پارەکە دەکاتە نزیکەی 448 ملیار دینار.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی کار ، کەدەستی موتەڵع کەوتووە،تیایدا هاتووە : "ئەحمەد ئەسەدی" وەزیری کار، جەختی لە گرنگی گەیاندنی ئەم هاوکارییە بە شایستەبووان کردەوە، هاوکات بەگوێرەی هەمان راگەیەندراو " ئەحمەد موسەوی" سەرۆکی دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتی، داوای لە خێزانە سوودمەندەکان کرد سەردانی نوسینگەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی بکەن.
ڕوونیشیکردەوە : کە زیاتر لە ملیۆنێک و 511 هەزار خێزان ، کە لەلایەن پیاوانەوە بەڕێوەدەبرێن و بڕی 361 ملیار دینار وەردەگرن، هەروەها زیاتر لە 575 هەزار خێزان ، کە لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرێن ، بڕی 87 ملیار دینار وەردەگرن.
