كۆچبەران: ئاوارەكان لەناو كەمپەكاندا دەنگ دەدەن
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران دووپاتیكردەوە : كە لە نزیكەوە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دەكات بۆ ئاسانكاری دەنگدان بۆ ئاوارەكان، ئاماژەی بەوەشكرد، دەنگدان تەنها لەناو كەمپەكاندا بۆ ئەو كەسانە ئەنجام دەدرێت كە شایستەن.
عەلی عەباس جەهانگیر وتەبێژی وەزارەت بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەرمی کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند :كۆمسیۆن بەرنامەیەكی تایبەتی گرتووەتەبەر بۆ ئەوەی ئاوارەكان بخرێنە ناو پرۆسەی هەڵبژاردنەكانەوە، ئەمەش بە پشتبەستن بە بڕیاری پەرلەمان بۆ ڕێگەدان بە دانیشتوانی كەمپەكان بۆ دەنگدان،ڕوونیشی كردەوە كە وەزارەت ماوەیەك لەمەوبەر داتای ئاوارەكانی ناو كەمپەكانی بە كۆمسیۆن داوە.
جەهانگیر ئاماژەی بەوەشكرد : ناوەندی تایبەت بە دەنگدان لەناو كەمپەكاندا دەكرێتەوە، ئاوارەكانیش هاوكات لەگەڵ دەنگدانی تایبەت بۆ هێزە ئەمنییەكان لەوێ دەنگدەدەن و ڕوونی كردەوە كە ئەو كەسانەی ئاوارە دەژین كە لە دەرەوەی كەمپەكان دەژین بەپێی ئەو پارێزگارانەی كە تێیدا تۆمار كراون دەنگەكانیان دەدەن.
