پارێزگای بەغدا قوتابخانەی نمونەیی لەناو شارە نوێیەکانی پایتەخت ڕادەگەیەنێت
ئەمڕۆ یەکشەممە"عەتوان عەتوانی"پارێزگاری بەغدا،دووپاتیکردەوە کە کار بۆ تەرخانکردنی زەوی لەناو شارە نوێیەکاندا دەکرێت بۆ دروستکردنی قوتابخانەی نموونەیی.
عەتوانی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ووتی : "بابەتی قوتابخانەکان یەکێکە لە نیگەرانییەکانی حکومەتی خۆجێی، بەڵام ئاستەنگی سەرەکی بۆ زیادکردنی پڕۆژەکانی پەروەردە بریتییە لە خاوەندارێتی زەوی، بەو پێیەی شارگەلێکی نوێ هەن، بەڵام ڕووبەری تەرخانکراو بۆ کەرتی پەروەردە تێدا نییە، بەڵکوو زەوییەکان هی وەزارەتە جیاوازەکانن.
ئاماژەی بەوەشدا : کە بۆ جێبەجێکردنی هەر پڕۆژەیەک، دەبێت بەڵگەنامەی خاوەندارێتی بە ناوی وەزارەتی پەروەردەوە هەبێت بۆ دروستکردنی قوتابخانە، یان بە ناوی وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ دروستکردنی ناوەندێکی تەندروستی.
ڕوونیشیکردەوە : کە پارێزگای بەغدا کار دەکات بۆ دابینکردنی زەوی بۆ دروستکردنی قوتابخانەی نموونەیی لەناو ئەو پڕۆژە نیشتەجێبوونانەدا.
جەختی لەسەر پێویستی هاوئاهەنگی نێوان وەزارەتی دارایی و وەزارەتەکانی دیکە کردەوە، بەو پێیەی زەوی فراوان هەن کە چاک نەکراون و ئاویان نییە و بەجێهێڵدراون، وەزارەتی پەروەردە و وەرزش و لاوان و کشتوکاڵیش سوودیان لێ وەرنەگرتووە بۆ وەبەرهێنانی ئەو زەوییانە بۆ دروستکردنی قوتابخانە.
