پاسپۆرتی سلێمانی: نرخی نۆرەنەگرتن 100 هەزار دینارە
ئەگەر بە شێوازی ئەلیکترۆنی نۆرەنەگرن ئەوا دەبێت نزیکەی 200 هەزار دینار بدەن بۆ مامەڵەی پاسپۆرتەکانتان و بەڕێوەبەرایەتییش دەڵێت: بەپێی کاتی دیاریکراو سەردانبکەن.
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ئاگادارییەکی بۆ هاووڵاتییان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: بۆ سەرەگرتن و پێدانی پاسپۆرتی ئەلەکترۆنیت (حجز الكتروني ) سكانی دەبێت سکانی (QR) ی دیاریکراو بکەن ئەگەرنا نۆرەگرتن نامێنێت.
بەڕیوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەر بەشێوازی دروس نۆرە بگیرێت، تێچوی پاسپۆرتەکە تەنها 91 هەزار دینارە، بەڵام بەبێ نۆرەگرتنی دایریکراو، تێچوەکەی زیاتر دەکات و دەبێت 100 هەزار دینار ڕسومات بدرێت، ئەو کات نرخەکە دەبێتە 191 هەزار دینار.
پاسپۆرتی سلێمانی بە هاوڵاتییانی وتوە، بەگوێرەی کاتی دیاریکراو و بەو نامە ئەلیکترۆنییەی بەپێی ئەو کاتەی دانراوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بکەن، تا لە کاتی خۆیدا مامەڵەکانیان ڕایی بکرێت.
بەپێی ڕێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە تەنها کار بە کارتی نیشتیمانیی دەکرێت و پێناسی باری شارستانیی و ڕەگەزنامەی عێراقیی ناخوات.
لینکی خوارەوە کۆپیبکە بۆ وەرگرتنی نۆرەی ئەلیکترۆنی پاسپۆرت/
https://appointment.epp.iq/p/p/reservation
