هێرشی کۆرمۆر... سودانی شەرمەزاری دەکات و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی هاوبەش لەگەڵ هەرێمی کوردستان پێکدەهێنێت
محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا و بڕیاریاندا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی هاوبەش پێکبهێنرێت کە لە نزیکترین کاتدا، دەست بەکار بێت بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی هێرشبەران و بە سزا گەیاندنیان.؛
نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، به‌یانی ئه‌مڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ پێگەیشت، سودانی بە توندترین شێوە هێرشی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆری سەرکۆنە و شەرمەزار کرد و بە هێرش بۆ سەر هەمو عێراقی ناوبرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، بڕیاردرا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی هاوبەش پێکبهێنرێت کە لە نزیکترین کاتدا، دەست بەکاربێت بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی هێرشبەران و بە سزا گەیاندنیان.
كۆمپانیای دانه‌غازی ئیماراتی ڕایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوه‌وه یه‌كێك له تانكییه‌كانی هه‌ڵگرتنی غاز ئاگریگرتوه، دوای ئه‌وه‌ی موشه‌كێكی به‌ركه‌وتوه، ده‌شڵێت، "هیچ زیانێكی گیانی نیه".
دره‌نگانی شه‌وی ڕابردو دو هێرشكرایه سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر به‌ڵام یه‌كێك له هێرشه‌كان ئامانجه‌كه‌ی نه‌پێكا و هێرشه‌كه‌ی دیكه‌شیان كۆگایه‌كی غازی كردوه‌ته ئامانج و ئاگرێكی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه و تائێستاش كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه.
