ڕێکخراوەی لێبوردەیی نێودەوڵەتی لە ساڵڕۆژی مەرگی ژینا ئەمینی پەیامێکی بڵاوکردەوە
ڕێکخراوەی لێبوردەیی نێودەوڵەتی لە ساڵیادی کۆچی دوایی ژینا ئەمینی، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ڕایگەیاند، "لە یەکەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادی، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کە بە شێوەیەکی سیستەماتیکی ئێران سزا بدرێت بەهۆی ئەو تاوانانەی کە بەپێی لەلایەن هێزە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی ئێرانەوە ئەنجامدراون".
لە شازدەی ئەیلولی 2022، ژینا ئەمینی کچە کوردێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە نەخۆشخانەیەک لە تارانی پایتەختی ئێران، لەژێر ھەلومەرجێکی گوماناوی مرد.
پۆلیسی بەسیج، کە پۆلیسی ئەخلاقی ئایینی حکومەتی ئێران ناسراوە، ژینای دەستگیر کرد بەھۆی ئەوەی بەگوێرەی ستانداردەکانی حکومەت لەچکی لەسەر نەکردبوو. فەرماندەیی جێبەجێکردنی یاسای ئێران لەم بارەیەوە ڕایگەیاند، کە پێش ئەوەی ژینا بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە، لە وێستگەی پۆلیس تووشی جەڵتەی دڵ بوو.
لەگەڵ ئەوەشدا، شایەتحاڵان، لەنێویاندا ئەو ئافرەتانەی کە لەگەڵ ژینا دەستگیرکرابوون، بەگوێرەی بە میدیاکانیان ڕاگەیاند، کە ژیان بە توندی لێیدرا و بەھۆی توندوتیژیی پۆلیسەوە گیانی لەدەستدا.
