قوتابخانەیەکی جووەکان لە کەنەدا درایە بەر دەستڕێژی گوللە
لە کەنەدا بە دەسڕێژی گوللە هێرشکرایە سەر قوتابخانەیەکی تایبەت بە جووەکان. بەگوێرەی پۆلیس ئەمە دووەمجارە هێرش دەکرێتە سەر قوتابخانەیەکی جووەکان لە کەنەدا و دەستڕێژی گولـلەی لێدەکرێت، پۆلیس دەڵێت "هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە".
ئەمڕۆ یەکشەممە، پۆلیسی شاری مۆنتریاڵ لە کەنەدا رایگەیاند کە قوتابخانەیەکی تایبەت بە قوتابییانی جوو دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و زیانی گیانی نەبووە.
لەکاتی رووداوەکە هیچ قوتابییەک لەنێو قوتابخانەی یاشیڤا گیدۆلا نەبووە بۆیە تائێستا هیچ زیانێکی گیانی نییە، ئەمە دووەمجارە ئەم قوتابخانەیە دەستدرێژیی دەکرێتە سەر."
بەگوێرەی پۆلیس، بەشی پێشەوەی قوتابخانەکە شوێنی گولـلەی پێوەیە و چەندین قەوانیش لەسەر زەوی دۆزراونەتەوە.
جەستن ترۆدۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا و فرانشوا گیلۆ، سەرۆکوەزیرانی کەرتی کیوبیکی فەرەنسی لە راگەیێندراوێکدا سەرکۆنەی هێرشەکەیان کرد.
