چین داوای له ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد هەوڵەکان چڕتر بکەنەوه بۆ ئاگربەست له غەززه
چین داوای له ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد هەوڵەکان چڕتر بکەنەوه بۆ ئاگربەست له کەرتی غەززه و خۆ بەدوورگرتن له کارەساتی مرۆیی گەورەتر.
نوێنەری چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان ژانگ جون لە میانەی دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا وتی: "پێویستە هەوڵەکان چڕتر بکەین بۆ ئەوەی دەستبەجێ بەشداری لە ئاگربەستەکەدا بکەین" و ئاماژەی بەوەشکرد جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە بارودۆخی غەززە "یەکەم هەنگاوە بەرەو ئاگربەست و هێورکردنەوەی دۆخەکە".
هەروەها داوای کرد بڕیارەکە بە تەواوی جێبەجێ بکرێت "بۆ ئەوەی ڕێگری لە کارەساتێکی مرۆیی گەورەتر بکرێت".
نوێنەری چین وتیشی: پێویستە ئیسرائیل هەر ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی ڕابگرێت دژ بە نەخۆشخانەکان و قوتابخانەکان و شوێنە مەدەنییەکانی تر و داوا له ئیسرائیل دەکەین بەزووترین کات گەمارۆی سەر کەرتی غەززه ڕابگرێت و ئێمە داوای کردنەوەی دەروازەکان دەکەین بۆ گواستنەوەی یارمەتییەکان بۆ کەرتی غەززە.
