لە شاری ههولێر ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان بەڕێوەچوو
لە شاری ههولێر ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان بەڕێوەچوو.
ئهمرۆ پێنجشهممه رێك (7ـی کانونی یەکەمی 2023)، پێشوازیکرا لە رێکخراوی مەسەلە لەگەل چەند نوێنەرێک لەو ئافرەت و پیاوانەی کە لەگەل ئەو رێکخراوە بەشداری چالاکی رێکخراوی ناوبراو دەکەن بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری دژی توندوتیژی.
لە وتەکەیدا قایمەقامی هەولێر جەختی لە هەوڵەکانی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان بۆ پاڵپشتکردنی ئافرەتان و بەرەوپێشبردنی بەهرە و تواناکانیان و پاراستنی بەهاکانی کۆمەڵگای کوردی کردەوە.
لەلایەن خۆیەوە نوێنەری ئەنجومەنی باڵای خانمان پەیامی خۆیان پێشکەشکرد لەسەر ئەو 16 رۆژ چالاکی سەبارەت بە رووبەرووبوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان دواتر بەرپرسی دۆسیەی توندوتیژی لە رێکخراوی ناوبراو وتارێکی پێشکەشکرد و باسی لە چالاکیەکانی رێکخراوی ناوبراو کرد لە بواری داکۆکیکردن لە مافی ئافرەتان.
شایەنی باسە، چالاکی 16 ڕۆژی دژ بە توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەری هەڵمەتێکی جیهانییە کە ساڵانە لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژنان بەڕێوە دەبرێت. هەموو ساڵێک لە 25ـی تشرینی دووەم (ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان) تا 10ـی کانوونی یەکەم (ڕۆژی مافەکانی مرۆڤ) بەردەوام دەبێت.
