المطلع
عاجل

post-image

تەندروستی جیهانی: له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی غه‌ززه‌ توانای چاره‌سه‌ری برینداران نه‌ماوه‌


23:38 عەرەبی و نێودەوڵەتی
2023-12-21
26000

رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، چیتر نەخۆشخانەكانی باکوری کەرتی غەززە توانای کارکردنیان نییە، ئه‌وه‌ش به‌هۆی کەمیی سوتەمەنی و تیمی کارمەندان و پێداویستییەکان، ده‌شڵێت، "تەرمی قوربانیانی دوایین هێرشەکانی ئیسرائیل لە حەوشەی نەخۆشخانەکەدا کەڵەکە بون"، تائێستاش نه‌توانراوه‌ به‌خاك بسپێردرێن.  ریچارد پیپەرکۆرن، نوێنەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە غەززە لە رێگەی په‌یامێكی ڤیدیۆییەوە رایگەیاندوە، "ئێستا له‌ باكوری كه‌رتی غه‌ززه‌ نەخۆشخانەکان توانای کارکردنیان نه‌ماوه‌، لە کۆی 36 دامەزراوەی پزیشکی بەشێکیان له‌ كاردان".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نەخۆشخانەی ئەلئەهلی دواهەمین نەخۆشخانە بوە، بەڵام ئێستا "ته‌نها نەشتەرگەری سه‌خت بۆ برینداران ده‌كرێت"، نەخۆشخانەکە هێشتا چارەسەری نەخۆشەکان دەکات، بەڵام نەخۆشی نوێ وەرناگرێت.

نوێنەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە غەززە باسی له‌وه‌شكرد، "نەخۆشخانەی ئەلئەهلی وەک خانەی بەساڵاچوان بوە، چاودێرییەکی زۆر سنوردار دەکات"، 10 ئەندامی ستاف کە هەمویان پزیشک و پەرستاری بچوکن، بەردەوامن لە پێشکەشکردنی فریاگوزاری سەرەتایی سەرەتایی و چاودێریکردن بریندارەکان.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "تا دو رۆژ لەمەوبەر، تاکە نەخۆشخانە بو کە دەتوانرا نەشتەرگەری بۆ بریندارانی باکوری غەززە بکرێت و قەرەباڵغ بو لە نەخۆشەکان کە پێویستیان بە چاودێری بەپەلە بو، به‌ڵام بەهۆی نەبونی سوتەمەنی و کارەبا و پێداویستی پزیشکی و ستافی پزیشکی لە نێویاندا پزیشکانی نەشتەرگەری و پزیشکانی دیكه‌ی پسپۆڕ، ژوری نەشتەرگەری نەماوە".

پێپەرکۆن ئاماژەی بەوەکردوە، "تەرمی قوربانیانی دوایین هێرشەکانی ئیسرائیل لە حەوشەی نەخۆشخانەکەدا کەڵەکە بوە، بەهۆی نەتوانینی ناشتنیان بە شێوەیەکی سەلامەت و دروست".

جگە لە نەخۆشخانەی ئەلئەهلی، تەنها سێ نەخۆشخانە لە باکوری غەززە هەن، کە بە کەمترین توانای خۆیان کاردەکەن، ئەوانیش شیفا، ئەلعەودە و ئەلصەحابه‌، ئەو نەخۆشخانانه‌ "هەزاران کەسی ئاوارە لەخۆدەگرن".

رونیشیکردەوە، هەندێک لە نەخۆشه‌كان له‌ نەخۆشخانەی ئەلئەهلی "چەند هەفتەیەک چاوەڕێی نەشتەرگەری دەکەن"، ئەگەر لە کۆتاییدا نەشتەرگەرییان بۆ بکرێت، ئەوا "ڕوبەڕوی مەترسیی بەرکەوتنی هەوکردن دەبنەوە دوای نەشتەرگەری، ئەوەش بەهۆی نەبونی دژە زیندەیی و دەرمانی دیکەوە".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

هجوم بطائرات مسيّرة يستهدف حقل البزركان النفطي دون خسائر بشرية

هجوم بطائرات مسيّرة يستهدف حقل البزركان النفطي دون خسائر بشرية

2026-04-05 01:03 6088
أكثر من 500 هجوم منذ بدء التوترات.. أربيل والسليمانية تحت القصف المسيّر

أكثر من 500 هجوم منذ بدء التوترات.. أربيل والسليمانية تحت القصف المسيّر

2026-04-04 23:40 3354
أمانة مجلس الوزراء: الأحد والإثنين عطلة رسمية لأبناء المكون المسيحي حصراً

أمانة مجلس الوزراء: الأحد والإثنين عطلة رسمية لأبناء المكون المسيحي حصراً

2026-04-04 22:57 6369
وزير الخارجية الإيراني: الهجمات على منشآتنا النووية تعرض المنطقة لخطر إشعاعي

وزير الخارجية الإيراني: الهجمات على منشآتنا النووية تعرض المنطقة لخطر إشعاعي

2026-04-04 22:53 3259
رسمياً... عودة حركة المسافرين بشكل طبيعي في منفذ الشلامجة

رسمياً... عودة حركة المسافرين بشكل طبيعي في منفذ الشلامجة

2026-04-04 21:05 5401
الحكيم يحذر من عزلة عراقية ويطالب بوحدة وطنية ومبدأ "العراق أولاً"

الحكيم يحذر من عزلة عراقية ويطالب بوحدة وطنية ومبدأ "العراق أولاً"

2026-04-04 20:46 4325
مقر خاتم الأنبياء المركزي بإيران: العراق مستثنى من قيود مضيق هرمز

مقر خاتم الأنبياء المركزي بإيران: العراق مستثنى من قيود مضيق هرمز

2026-04-04 19:36 3854
قراءة بتحولات الميدان: فاعلية حلفاء طهران تحرج واشنطن وتكشف وهن شركائها

قراءة بتحولات الميدان: فاعلية حلفاء طهران تحرج واشنطن وتكشف وهن شركائها

2026-04-04 19:00 4927
البرلمان يعقد جلسته الإثنين المقبل لاستكمال التصويت على أعضاء اللجان النيابية

البرلمان يعقد جلسته الإثنين المقبل لاستكمال التصويت على أعضاء اللجان النيابية

2026-04-04 18:16 5712
الصدر يشكر المتظاهرين: وقفتكم "المشرفة" تفرح الأصدقاء وتغيظ الأعداء

الصدر يشكر المتظاهرين: وقفتكم "المشرفة" تفرح الأصدقاء وتغيظ الأعداء

2026-04-04 18:04 5094
الصياد الأرضي الإيراني.. كيف تمكنت طهران من إسقاط المقاتلات الأمريكية؟

الصياد الأرضي الإيراني.. كيف تمكنت طهران من إسقاط المقاتلات الأمريكية؟

2026-04-04 17:50 3508
استهداف جديد في نينوى.. والحشد يطمئن بعدم وجود خسائر بشرية

استهداف جديد في نينوى.. والحشد يطمئن بعدم وجود خسائر بشرية

2026-03-31 14:44 14605
تمديد إغلاق الأجواء العراقية لمدة (72) ساعة

تمديد إغلاق الأجواء العراقية لمدة (72) ساعة

2026-03-31 14:39 58588
مكتب الصدر يصدر تعليمات تظاهرة السبت + وثيقة

مكتب الصدر يصدر تعليمات تظاهرة السبت + وثيقة

2026-03-31 14:23 50629
العراق يدين قانون إعدام الأسرى الفلسطينيين ويصفه بـ"التصعيد الخطير"

العراق يدين قانون إعدام الأسرى الفلسطينيين ويصفه بـ"التصعيد الخطير"

2026-03-31 14:21 15968
أسعار الدولار ترتفع بعد استقرار يوم أمس في الأسواق المحلية

أسعار الدولار ترتفع بعد استقرار يوم أمس في الأسواق المحلية

2026-03-31 13:26 14438
مصر تكثف الاتصالات مع الخليج والأردن لخفض التصعيد الإقليمي

مصر تكثف الاتصالات مع الخليج والأردن لخفض التصعيد الإقليمي

2026-03-31 13:23 19082
الحرس الثوري يعلن إطلاق الموجة 88 من "الوعد الصادق 4"

الحرس الثوري يعلن إطلاق الموجة 88 من "الوعد الصادق 4"

2026-03-31 11:02 12857