هەڤاڵ ئەبو بەکر: پرسی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا سیاسییە
هەڤال پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند پرسی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا سیاسیە ،ئاماژەی بەوەکرد ئێمە لەگفتوگۆی بەردەوامداین بۆدەستپیکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا. کە لە مانگی تەمووزەوە راگیراوە.
پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئێمە لەگفتوگۆی بەردەوامداین لەگەڵ ئەو دۆستانە بۆ ئەوەی ئەو بارودۆخە کۆتاییان پێبێت، بەڵام ئەو بابەتە بابەتێکی یاسایی و کارگێڕی و خزمەت گوزاری نییە، بەڵکو بابەتێکی ئەمنی و سەربازی و سیاسییە.
وتیشی: پێویست دەکات لایەنە پەیوەندیدارەکان وەڵامی ئەو دۆخە بدەنەوە، چونکە سلێمانی شوێنێکی ئارامە، فڕۆکەخانەکەشی مەدەنییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو گەشتانە قەرەبووکراوەتەوە بەدەیان گەشتە ئاسمانییەکانی دیکەی نێودەوڵەتی، بەڵام پێمان خۆشە ئەو گەشتانەمان لەگەڵ تورکیا و کۆمپانیای تورکیش ئێرلاینیش دا هەبێت، بۆیە لەگەڵ کونسوڵخانە قسەمان کردووە و لەهەوڵداین بۆ ئەوەی فڕۆکەخانەی سلێمانی گەشتەکانی ئاسایی بێتەوە لەگەڵ تورکیا.
