زاخارۆڤا:وڵاتانی ڕۆژئاوا لە ئێستادا لە هەوڵی دۆزینەوەی سەرچاوەی نوێی داراییدان بۆ كیێڤ
ڕووسیا ڕایدەگەیەنێت پلانی ئەمریكا بۆ دەستبەسەرداگرتنی سامانەكانیان چەتەییە لە سەدەی 21دا.
ماریا زاخارۆڤا وتەبیژی وەزارەیت دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، ئەمریكا لە هەوڵی دروستكرنی چوارچێوەیەكی یاسایی دەدات تا لە ڕێگەیەوە دەست بەسەر 300 ملیار دۆلاری سڕكراوی ڕووسیا بگرێت و بۆ ئاوەدانكردنەوەی ئۆكرانیا بەكاری بهێنێت.
زاخارۆڤا ئەم هەنگاوەی ئەمریكای بە پێشێلكردنی ئاشكرای یاسا نێودەوڵەتییەكان ناو هێنا و وتی: ئەم كارە لە پێشوودا چەتەیی پێ دەوترا بەڵام لە ئێستادا بەیاسایی كراوە و بە چەتەیی لە سەدەی 21دا ناوزەندی كرد.
ناوبراو وتی، وڵاتانی ڕۆژاوا لە ئێستادا لە هەوڵی دۆزینەوەی سەرچاوەی نوێی داراییدان بۆ كیێڤ بەوهۆیەی ڕووبەڕووی ئاستەنگی ئابووری بوونەتەوە بەهۆی پشتیوانییە بەردەوامەكانیانەوە.
هاوكات جەختی لەوە كردەوە كە مۆسكۆ لە ئەگەری دەستبەسەرداگرتنی سامانە بلۆككراوەكانی وەڵامێكی توندی دەبێت و ڕێوشوێننی تۆڵەكرنەوە دەگرێتە بەر.
