شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی فالح فەیاز دەکات
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد لە شاری بەغدا و لە کۆبونەوەیەکدا گفتوگۆیان لەبارەی پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگاکان کرد و هەردو هاوڕابون لەسەر ئەوەی بەبێ جیاوازی نەتەوەیی و ئاینی سەرجەم لایەنەکان بەبێ قورسایی و سەنگی خۆیان بەشداری لە حکومەتە خۆجێیەکان بکەن.
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەب سیاسی یەکێتی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سەردانی فالح فەیازی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کردوە و لە شاری بەغدا کۆبونەوەیەکیان ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە کۆبونەوەکە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان و گفتوگۆکانی پێکهێنانی ئەنجومەنە خۆجێیەکان کرا، هەردولا هاوڕابون کە پێویستە سەرجەم هێزە براوەکان بەجیاوازی نەتەوەیی و ئایینیەوە و بەگوێرەی پێگەو سەنگ و قوڕسایی خۆیان بەشداری بکەن لە حکومەتە خۆجێیەکان.
ئەوەشی خستوەتەڕو، تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکە دۆخی ئەمنی عێراق، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداو چارەسەری ریشەیی کێشەکان بو، هەردولا کۆک بون کە دەبێت گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی هاوبەشی نێوان لایەنەکان لە چوارچێوەی دەستور بنەمای گفتوگۆ چارەسەری کێشەکان بێت.
