عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی عێراق پێشوازی لە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد
عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی عێراق پێشوازی لە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد و ڕایگەیاند، "بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەڕێز بال تاڵەبانی کۆبووینەوە و تاوتوێی پێشهاتەکانی دیمەنی سیاسی عێراق و ناوچەکە و ڕێژەی کاریگەری ڕووداوەکانمان لەسەر واقیعی عێراق کرد و جەختمان کردەوە لەسەر پێویستی پاراستن و بەهێزکردنی سەقامگیری ئێستا و گواستنەوەی بۆ قۆناغی سەقامگیری هەمیشەیی لە هەموو ئاستەکاندا".
دەشڵێت: هەروەها جەختمان کردەوە لەسەر گرنگی کۆکردنەوەی بۆچوونەکانی حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم و ئاماژەمان کرد بە پێویستی ڕێگەچارەی دادپەروەری بۆ فەرمانبەران لە هەموو شوێنێک و دابینکردنی موچەکانیان بۆ ئەوەی بتوانن ئەرکەکانی ڕۆژانە و خێزانەکانیان جێبەجێ بکەن.
عەممار حەکیم وتیشی: "جەختمان لەسەر پێویستی یەکسانکردنی ماف و ئەرک کردەوە و گوتمان کە پەسەندکردنی ئەم هاوکێشەیە و بەرهەمەکانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی لە سەرتاسەری وڵاتدا بەدەست دەهێنێت و داوامان لە لایەنە سیاسییەکان کرد بەرپرسیارێتی خۆیان لەم بوارەدابگرنە ئەستۆ".
