ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی بەسەردانێک گەیشتە ئەنتالیا
ئەمڕۆ پێنجشەممە، قاسم ئەعەرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، گەیشتە شاری ئەنتاڵیا لە توركیا.
لە ڕاگەیەندراوێكی باڵیۆزخانەی كۆماری عێراق لە ئەنقەرە، هاتووە “ئەمڕۆ قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و شاندی یاوەری گەیشتە شاری ئەنتاڵیای توركیا بۆ بەشداریكردن لە سێیەمین كۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا، كە لەژێر دروشمی "دیپلۆماسی دیار لە پێشگرتن لە قەیرانەكان" ، لەماوەی 1-3ی ئازار، بە سەرپەرشتی سەرۆك كۆماری توركیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، و ئامادەبوونی سەرۆكی دەوڵەت و حكومەت و وەزیرەكانی زیاتر لە ١٠٠ وڵات، بۆ تاوتوێكردنی زۆرێك لە پرسە جیهانییەكان، كە لە گۆڕانی كەشوهەوا و تیرۆر و ئاسایشی خۆراكەوە دەستپێدەكات .
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "بەشدارییەكەی ئەعەرەجی لەسەر بنەمای ئەو بانگهێشتنامەیە دێت كە لەلایەن وەزیری دەرەوەی كۆماری توركیا، هاكان فیدان ئاراستەی كراوە".
