پۆستی سه‌رۆكی شاره‌وانی وان بەفەرمی راده‌ستی عه‌بدوڵا زێدان کرا
عه‌بدوڵا زێدان، كاندیدی ده‌م پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆكی شاره‌وانی وان كه له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كاندا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌مڕۆ به فه‌رمی پۆسته‌كه‌ی راده‌ستكرا.
2ی ئه‌م مانگه، وه‌زاره‌تی دادی توركیا بڕیاریدا به لێسه‌ندنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی شاره‌وانی وان له عەبدوڵا زێدان، كاندیدی ده‌م پارتی چونکە بە وتەی وەزارەتەکە ناوبراو کێشەی یاسایی هەبوە، له به‌رامبه‌ردا پۆستی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌خشییه كاندیدێكی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان (ئاكپارتی).
به‌ڵام دوای ناڕه‌زایی فراوان له شاره‌كانی باكوری كوردستان و توركیا، بڕیاردرا پۆستی سه‌رۆكی شاره‌وانی وان بدرێته‌وه به عه‌بدوڵا زێدان كه له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 31ی (ئازار/3)دا توانی به به‌ده‌ستهێنانی 55%ی ده‌نگه‌كان توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌ریه‌كه له عه‌بدوڵا زێدان و نەسلیهان شێدال به فه‌رمی نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربونیان پێدراو كرانه هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی وان (هه‌مو ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌م پارتی سه‌ركه‌وتنی تیایدا به‌ده‌ستهێناوه به‌شێوه‌ی هاوسه‌رۆكی واتا ژن و پیاوێك به‌ڕێوه‌ده‌برێن).
له‌كاتی وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی ده‌ستبه‌كاربونی هاوسه‌رۆكانی شاره‌وانی وان، سه‌دان كه‌س له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی ده‌م پارتی ئاماده‌بون و دروشمی سه‌ركه‌وتنیان وته‌وه
