دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا بە راگرتنی كارەكانی كۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان
دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق فهرمانێكی كاتی له بهرژهوهندی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرکرد، كه تیایدا جێبەجێکردنی بڕگەیەکی تایبەت بە ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان راگرت.
دادگای فیدڕاڵی عێراق فەرمانێكی تایبهت سەبارەت بە سیستمی تۆمارکردن و پەسەندکردنی لیستی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق ژمارە (7)ی ساڵی 2024 دهركرد، کە تێیدا هاتوە، پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە 100 کورسی پێکدێت و بەسەر پارێزگاکاندا دابەشکراوە، بڕیاریداوه به راگرتنی بڕگەی تایبەت بە ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان.
بهپێی بڕیارهكهی پێشوی دادگای باڵای فیدڕاڵی، ژمارهی كورسییهكانی پهرلهمانی كوردستان لە 100 کورسی پێکدێت كه پارێزگای هەولێر 34 کورسی، پارێزگای سلێمانی 38 کورسی، پارێزگای دهۆک 25 کورسی، پارێزگای هەڵەبجە 3 کورسی دهبێت.
