لە شاری هه‌ولێر حه‌وته‌مین پێشانگا‌ی نێوده‌وڵه‌تی زانكۆكان كرایه‌وه
لە شاری هه‌ولێر حه‌وته‌مین پێشانگا‌ی نێوده‌وڵه‌تی زانكۆكان كرایه‌وه.
له‌پێناو ئه‌وه‌ی هه‌لی كاری زیاتر به قوتابیانی ده‌رچووی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان ببه‌خشرێت و له ناوەخۆو ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌رده‌وامی، حه‌وته‌مین پێشانگا‌ی نێوده‌وڵه‌تی زانكۆكان له هه‌ولێر كرایه‌وه. ئه‌مرۆ شه‌ممه، حه‌وته‌مین زنجیره پێشانگا‌ی نێوده‌وڵه‌تی زانكۆكان كرایه‌وه كه تایبه‌ته به فه‌راهه‌م كردنی هه‌لی كار و دابینكردنی كورسی خوێندن بۆ قوتابیان له ناوەوەو ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
له‌دوای هه‌ولێری پایته‌خت بڕیارە ئه‌م پێشه‌نگایه له چه‌ند شارێكی دیكه‌ی کوردستان ده‌كرێته‌وه, بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیان له نزیكه‌وه سه‌ردانی ئه‌م زانكۆییانه بكه‌ن و ئاگاداری چۆنیه‌تی وه‌رگرتن بن، هه‌روه‌ها زانیاری وه‌ربگرن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كانی زانكۆلاین بۆ وه‌رگرتنی قوتابییان له زانكۆكانی هه‌رێم. له پێشانگاكه‌دا چه‌ندین زانكۆی بەریتانی و توركیا، ئێران، مالیزیا، كه‌نه‌دا، ئه‌ڵمانیا، ئوردن، هه‌رێمی كوردستان و هیندستان به‌شدار‌بوون.
