جوڵانەوەی بابلیۆنی عێراق بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەکات
جوڵانەوەی بابلیۆنی عێراق بە سەرۆکایەتی رەیان کلدانی ڕایگەیاند، كە بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەکات بە هەڵبژاردنی سێ کاندیدی کریستیان (مەسیحی) لە ڕیزی جوڵانەوەکە.
رەیان کلدانی، ئەمینداری گشتی جوڵانەوەی بابلیۆن، کە نوێنەرایەتی کریستیانەکان دەکات ڕۆژی چوارشەممە 25ـی ئەیلوولی 2024، لەگەڵ دەستپێکی هەڵمەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی ڕایگەیاندووە، کە جوڵانەوەی بابیلۆن سێ کاندید بەربژێر دەکات بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بۆ نوێنەرایەتی کریستیانەکان لە هەرێمی کوردستان و کلدانی لە کۆنگرەکەدا ئاماژەی بەوەشکرد، کە لە سنووری پارێزگای سلێمانی ئازادی ڕادەربڕین ڕەخساوە، بەلام لە هەولێر دەسەڵاتی خۆسەپێن و دیکتاتۆریە، هەروەها لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی، “بە ڕێبازی دیموکراسی، هەموو ئەو هاوکێشە و هەڵانەی کە دیکتاتۆرەکان دامەزراندوویانە، هەڵدەوەشێنینەوە”.

كلمات مفتاحية
- جوڵانەوەی بابلیۆن
- پەرلەمانی کوردستان
- هەرێمی کوردستان
- هەڵبژاردنی پەرلەمان
- رەیان کلدانی
- سلێمانی
- هەولێر
- کریستیانەکان
