بافڵ تاڵەبانی: زاب خودێ هیچیان پێناكرێت و ئەم دەسەڵاتە گەندەڵەی کوردستان دەڕوخێنین
بافڵ تاڵەبانی: زاب خودێ هیچیان پێناكرێت و ئەم دەسەڵاتە گەندەڵە دەڕوخێنین
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە كەرنەڤاڵی جەماوەری بانگەشەی هەڵبژاردن کە بۆ لیستی 129ـی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان سازکرا، رایگەیاند: بە پشتیوانی خوای گەورەو بە پشتیوانی خەڵكی كوردستان، لەم هەڵبژاردنە ئەم دەسەڵاتە بۆگەنە و گەندەڵە دەڕوخێنین.
هەرەها دەشڵێت: هەرگیز یەكێتیی هێندەی ئێستا بەهێزو یەكدەنگ نەبووە.
سەرۆکی یەکێتیی: یاسای كۆنی هەڵبژاردن كراسێک بوو بۆ بنەماڵەیەک دوورابوو، بەڵام ئێمە ئەو كراسەمان دڕاند، نەیارەكانمان وایاندەزانی زۆر گەورەن، بەڵام یەكێتی لەوان گەورەترو بەهێزترو كوردپەروەرترە.
بافڵ تاڵەبانی دەشڵێت: هەرگیز قبوڵی ناکەین خاکی کوردستان بدرێتە دەستی وڵاتانی دراوسێ و هەرێمی کوردستان ببێتە بانک بۆ بنەماڵەیەک و زاب خودێ هیچیان پێناكرێت دژی یەكێتی، زاب بخودێ هیچیان پێناكرێت دژی یەكێتی.
كلمات مفتاحية
- یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
- هەرێمی کوردستان
- حکومەتی هەرێم
- هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
- بافڵ تاڵەبانی
- یاریگای سلێمانی
- یەکێتیی
- پارتی
- بانگەشەی هەڵبژاردن
