نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازيى له ستيڤن هيچن باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق كرد
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له ستيڤن هيچن، باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌شى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى گشتيى عێراق، دۆخى ناوخۆ و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى ئه‌نجامدان و سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ پرۆسه‌ى ده‌نگدان خواست. ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداش، هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كێشه‌كان به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن چاره‌سه‌ر بكرێن. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی لێکتێگەیشتنی هاوبه‌شی هه‌ولێر و به‌غداى به کلیلی سه‌قامگیریی عێراق له قه‌ڵه‌م دا.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەلومەرجی ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و مه‌ترسيى فراوانبوونى گرژييه‌كان و ئاڵۆزبوونى زياترى ڕەوشەکەیان خسته به‌ر باس، له‌مباره‌يه‌وه هه‌ردوولا داكۆكييان له پێويستيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و دوورخستنه‌وه‌ى ناوچه‌كه له ئه‌گه‌رى ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى شه‌ڕ و پێكدادان و لێكه‌وته‌كانى كرده‌وه.
