سودانی: هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە پێویستە کە بتوانێت خواستەکانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بەدی بهێنێت
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، مەحەممەد شەیاع سودانی ئەمڕۆ شەممە پێشوازی کرد لە سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، عومەر ئەحمەد و ئەندامانی ئەنجومەنەکە.
له دیدارەکەدا گفتوگۆ لەسەر ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن کرا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی (خولی شەشەم)، کە بڕیارە لە ڕۆژی 20ـی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، و تەواوکردنی هەموو ڕێکارە پێویستەکان بۆ ئەنجامدانی ئەم پرۆسەیە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویکردۆتەوە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پشتیوانی حکومەتى بۆ هەوڵەکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان و دەستەبەرکردنی سەرجەم پێداویستییەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن دووپاتکردەوە، هەروەها جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە پێویستە کۆمیسیۆن و کارمەندەکانی هەوڵەکانیان بخەنەگڕ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەگەڵ نزیک بوونەوەی وادەی ئەنجامدانیدا، و پەیڕەوکردنی بێلایەنی و شەفافییەت و بەدیهێنانی دادپەروەری لە هەڵبژاردن، بۆ پاراستنی دەنگی دەنگدەران لە هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانەدا، بەشێوەیەک خواستەکانی هاووڵاتیانی هەرێم بەدی بهێنێت.
كلمات مفتاحية
- مەحەممەد شەیاع سودانی
- هەڵبژاردن
- هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
- عێراق
- هەرێمی کوردستان
- پەرلەمانی کوردستان
