المطلع
عاجل

post-image

هەڤاڵ ئەبوبەکر: خۆتان بۆ ڕێکخستنەوەو یەکخستنەوەی ناوماڵی کوردو خاکی کوردستان ئامادەبکەن


13:07 كوردستان
2024-10-15
85956

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی لیژنەی ئارامیی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ کۆتایی ھاتنی کۆتا ڕۆژی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ کۆتایهاتنی دەوامی فەرمیدا، وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدانیش ڕادەگیرێت، داوا لە هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەین کە خۆیان تۆمارکردووە سەردانی ناوەندەکان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان، داوا لە هەموو ئەو ئازیزانەیش دەکەین کە مافی دەنگدانیان هەیە؛ بەشدارییەکی کارا لە ڕۆژی هەڵبژاردندا بکەن و بەرجەستەی مافی ڕاستەقینەی خۆیان بکەن، دڵنیابن لەوەی هەڵبژاردن ڕەوایەتیی بنەڕەتیی بەهەر دەسەڵات و حکومڕانییەک دەدات، هیچ شتێک ناگۆڕێت ئەگەر ڕێژەو قەبارەو ڕیزبەندیی لایەنە بەشداربووەکان نەگۆڕێت، ئەمەش بەبێ بەشداریی کارایانەی ئێوە ناکرێت.
هەڤاڵ ئەبوبەکر دەشڵێت: هەر ئەمڕۆ لە سەعات دوانزدەی شەودا ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان تەواودەبێت، داوا لە هەموو کاندیدو لایەن و قەوارەو هاوپەیمانێتییە بەشداربووەکان دەکەین، بە ئارامیی و بە گیانی بەرزی قبوڵکردنی یەکتریی بانگەشەکەیان تەواو بکەن، پشتیوانمان بن بۆ ئەوەی ئەو زەمینە پێویست و لەبارەی بۆ هەڵبژاردنە تایبەت و گشتییەکان فەراهەممان کردووە، ببێتە وێستگەی چەسپاندنی دیموکراسیی و بەهێزکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و سەرخستنی خەڵکی کوردستان و دەرفەتبەخشین بە پەسەندکردنی ئەنجامەکان و پێکهێنانی پەرلەمان و حکومەتێکی نوێ.
لە ئێستاوە خۆتان بۆ ڕێکخستنەوەو یەکخستنەوەی ناوماڵی کوردو خاکی پیرۆزی کوردستان ئامادەبکەن، بۆ ئەوەی تاڵی باریکی هەودای یەکبونی نیشتمانیی؛ نەپسێت، لە لوتکەوە نەکەوینەوە ناو قوڵایی بنی چاڵە تاریکەکانی شکست.
سوپاس بۆ هەموو لایەک کە تائاستێکی باش؛ پابەندیی یاساو بڕیارو ڕێنماییەکانی هەڵبژاردن بوون، قۆناغێکی گرنگتان لە بەرەوپێشچوونی هۆشیاریی گشتیدا بڕی.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 13530
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 12558
ئەڵمانیا: بەمزوانە ئەمریكاو ئێران لە پاكستان دانوستانی راستەوخۆ دەكەن

ئەڵمانیا: بەمزوانە ئەمریكاو ئێران لە پاكستان دانوستانی راستەوخۆ دەكەن

2026-03-27 23:59 13150
سوپای پاسداران: رێگریمان له‌ سێ كه‌شتی كرد بۆ تێپه‌ڕبون به‌ گه‌روی هورمزدا

سوپای پاسداران: رێگریمان له‌ سێ كه‌شتی كرد بۆ تێپه‌ڕبون به‌ گه‌روی هورمزدا

2026-03-27 23:58 12863
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ هه‌رێم درێژكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌خوێنن

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ هه‌رێم درێژكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌خوێنن

2026-03-27 23:55 11980
واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌ تره‌مپ نه‌كردوه‌

واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌ تره‌مپ نه‌كردوه‌

2026-03-27 23:54 11998
كەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وام دەبێت

كەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وام دەبێت

2026-03-27 23:52 12027
فایەق زێدان: بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه‌

فایەق زێدان: بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه‌

2026-03-27 23:49 12136
هەیبەت حەلبوسی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە

هەیبەت حەلبوسی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە

2026-03-27 23:46 12121
هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته‌ هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك

هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته‌ هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك

2026-03-26 23:13 12790
سەرۆک وەزیران وپادشای ئوردن جەخت لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەنەوە

سەرۆک وەزیران وپادشای ئوردن جەخت لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەنەوە

2026-03-26 19:49 12512
ه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا: هێرش بكرێته‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ئێران، ژێرخانی وزه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ین

ه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا: هێرش بكرێته‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ئێران، ژێرخانی وزه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ین

2026-03-22 21:20 12065
پزیشكیان: وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌ده‌ینه‌وه‌

پزیشكیان: وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌ده‌ینه‌وه‌

2026-03-22 21:16 10152
سكرتێری ناتۆ: هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز

سكرتێری ناتۆ: هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز

2026-03-22 21:14 11718
ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب

ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب

2026-03-22 21:12 11414
ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی خستبێته‌ خواره‌وه‌

ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی خستبێته‌ خواره‌وه‌

2026-03-22 21:10 4635
وەزارەتی پێشمەرگە: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان لە چەمچەماڵ

وەزارەتی پێشمەرگە: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان لە چەمچەماڵ

2026-03-22 16:15 11282
بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر باشووری ئیسرائیل زیاتر لە ١٦٠ کەس بریندار بوون

بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر باشووری ئیسرائیل زیاتر لە ١٦٠ کەس بریندار بوون

2026-03-22 16:13 6075