سەرۆکی دەزگای هەواڵگری بەریتانیا هۆشداری لە هێرشی گرووپە ئیسلامییەکان دەکات
سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری ناوخۆی بەریتانیا "MI6" هۆشداری دەداتە بەریتانیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا لە زیادبوونی هەڕەشەی (تیرۆری ئیسلامی دوای ڕووداوەکانی غەززە و کوشتنی سنوار) هەروەک چۆن باسی لێکرد.
جۆن ساوەرز کە بۆ ماوەی پێنج ساڵ سەرکردایەتی دەزگای هەواڵگری نهێنی بەریتانیای کرد، لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی سکای نیوز ڕایگەیاند کە بەم زووانە حەماس و حیزبولڵا سەرکردایەتی نوێ دیاری دەکەن، دەشڵێت: "گروپە تیرۆریستییە ئیسلامییەکان دەتوانن ئامانجەکانیان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بگۆڕن، لەوانەش لەسەر خاکی بەریتانیا".
گوتیشی: دەزگا هەواڵگرییەکانی جیهان دەبێت لە ئامادەباشیدان بن.
ساورز لە چاوپێکەوتنە میدیایەکەی گوتی: ئەو نائومێدییەی کە ئەمڕۆ هەندێک کەس هەیانە بەهۆی بێ هەڵوێستی حکومەتەکانی ڕۆژئاوا لە چارەسەرکردنی کێشەی فەلەستین و ئەو توندوتیژییەی کە ڕۆژانە خەڵک لە غەززە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەیبینن، لەوانەیە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان و کەسایەتییە توندڕەوەکان پاڵ بە توندوتیژیی خوێناوی بەریتانیا و وڵاتانی تری ڕۆژئاوا بدەن.
دەشڵێت: کوژرانی یەحیا سینوار، سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس بێگومان مەترسی تیرۆری ئیسلامی زیاد دەکات.
