فڕۆکەکانی تورکیا بەچڕی لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان دەگەڕێن و چەندین ناوچەیان بۆردوومانکردوە
لە نزیک کاتژمێر 10:00 شەوی رۆژی پێنجشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەچڕی لە ئاسمانی چیای شەنگالدا دەگەڕێن و چەندین ناوچە و پێگەیان لە شەنگال و دەورووبەری بۆردوومانکرد لەوانە ناوچەی مەدەنی کە ژیانی لێکەوتەوە و دانیشتوانی ئەو ناوچەیە هەرەسان کردووە.
هاوکات، لە دەوروبەری گوندی بەرچی سەر بە قەزای ئامێدی لەسنووری پارێزگای دهۆک، شەڕی توند لە نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سەربازانی سوپای تورکیا بەردەوامە، هاوکات بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر هێزەکانی تورکیا ناوچەکە بۆردوومان دەکرێت.
زانیاری زیاتر...
ماوەى دوو ڕۆژە فڕۆکەکانی تورکیا بەچڕى بۆردوومانى ناوچە جیاوازەکانى سنوورى دهۆک و ڕۆژهەڵاتی هەولێر دەکەن و چیای ئاسۆس و قەندیل و باکووری پارێزگای سلێمانی دەکەن و جگە لەوەش لەشکرکێشی گەورەی کردۆتە ناوچەکە و بازگەیان داناوە، تا ئێستاش نە حکومەتی هەرێمی کوردستان و هیچ لایەنێک لە هەرێم ڕاگەیاندراوی دەربارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان بڵاونەکردەوە.
كلمات مفتاحية
- هێرشەکانی تورکیا
- لەشکرکێشی تورکیا
- هەرێمی کوردستان
- هەولێر
- شەنگال
- دهۆک
- ئامێدی
- پەکەکە
- پارتی کرێکارانی کوردستان
