لە ئەنجامی هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەکانی ناوەڕاستی کەرتی غەززە 47 کەس گیانیان لەدەستدا
لە ئەنجامی هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەکانی ناوەڕاستی کەرتی غەززە، 47 کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون کە زۆربەیان ژن و منداڵن.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەڕمی فەڵەستین WAFA، کە بە پشتبەستن بە سەرچاوە تەندروستییەکان بڵاویکردووەتەوە، سوپای ئیسرائیل هێرشی کردووەتەسەر ناوچە جیاوازەکانی کەمپی نوسەیرات، زەوایدە و دێر بەلەح و خانووەکانی بۆردوومان کردووە، دوای هێرشەکە تەرمی قوربانییان کە منداڵيش لەنێودابوو گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا.
بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەکان، سوپای ئیسرائیل ژمارەیەکی زۆر خانووی کردووەتە ئامانج کە میوانداری کەسوکاریانیان کردووە کە لە ناوچە جیاوازەکانی نوسەیراتەوە ئاوارەبوون.
لەدوای بۆردوومانکردنی خانووەکان هاووڵاتیانی ناوچەکە بەدەم قوربانییانەوە چوون، لە بەرامبەردا سوپای ئیسرائیل بۆ جاری دووەم هێرشی کردەوە سەر ناوچەکە، لەبەرئەوە زۆربەی قوربانیانی هێرشەکە لەو ناوچەیەدایە.
