جوڵانەوەی نەوەی نوێ مەرجەکانی ئاشکرا دەکات بۆ بەشدارییکردنی لە کابینەی دەیەم
میدیای جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، کە ئامادەن لەحکومەتدا بەشداربن ئەگەر پۆستی سەرۆک وەزیران بە دەست نەوەی نوێوە بێت یان تەواوی پۆستەکانی سەرۆکایەتی هەرێم، پەرلەمان و 23 وەزارەتەکە بەدەست ئەوانەوە بێت.
بەگوێرەی میدیای NRT نزیک لە نەوەی نوێ، بەپێی پرۆژەکەی نەوەی نوێ هەرلایەنێک سەرۆک وەزیران وەربگرێت تەواوی پۆستەکانی تر بۆ لایەنەکەی تر دەبێت.
نەوەی نوێ دەشڵێن: ئێمە لەو لایەنانە نین کە بە سێ چوار وەزارەت رازی بین و بچینە حکومەت و ئامانجی ئێمە گۆرانکارییە لە حکومرانی و خزمەتکردنی خەڵکە
نەوەی نوێ ڕاشیگەیاندووە، ئامانجمان کۆتاییهێنانە بەو شێوازە شکستخواردوەی حکومرانی پارتی و یەکێتی لە رابردوو هەبووە.
شایەنی باسە، لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان هەرێمی کوردستان کە لە ڕۆژی 20ی تشرینی یەكەمی 2024 بەڕێوەچوو، جوڵانەوەی نەوەی نوێ توانی وەک هێزی سێیەم لە کوردستان دەنگ بەدەستبهێنێن بە مسۆگەر کردنی 15 کورسی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.
