دوای ئەوەی دەستدرێژی کردە سەر 200 کچ و ژن پیاوێک لە ئێران سزای لەسێدارەی بەسەر جێبەجێکرا
دوای ئەوەی دەستدرێژی کردە سەر 200 کچ و ژن پیاوێک لە ئێران لەسێدارە درا.
ئەمڕۆ 12ـی تشرینی دووەمی 2024، دەسەڵاتی دادوەریی پارێزگای هەمەدان لە ئێران رایگەیاند، سزای لەسێدارەدان بەسەر ئەو کەسە جێبەجێکرا، کە دەستدرێژیی کردبووە سەر زیاتر لە 200 ژن.
ئاماژەی بەوەشکرد، تاوانبارەکە ناوی "مەحەممەد عەلی سەلامەت"ە کە بەتۆمەتی دەستدرێژیکردنەسەر زیاتر لە 200 ژن ئەو سزای بە سەردا سەپا بوو و دوایی جێبەجێ کرا.
جێی ئاماژەیە، ئەو تاوانبارە زیاتر لە ساڵێکە دەستگیر کراوە، لە ساڵانی رابردوو زیاتر لە 200 ژن و کچی بە بیانووی هاوسەرگیری هەڵخەڵەتاندووە و دەستدرێژی کردووتە سەریان، هاوکات پاش لێکۆڵێنەوە لە هەموو دۆسییەکان، لە مانگی تەمووزی ئەم ساڵ تۆمەتەکانی پشتڕاستکرانەوە و دۆسیەکەی رەوانەی دادگەی شۆڕشی پارێزگای هەمەدان کرا و ئەمڕۆ سزای لەسێدارەدانی جێبەجێکرا، بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی لە دەسەڵاتی ئێران.
