پەرلەمانی عێراق پشتیوانی بۆ سەرژمێری دانیشتوان دووپاتکردەوە و هەفتەیەک پشووی ڕاگەیاند
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕۆژی هەینی پشتیوانی خۆی بۆ سەرژمێری گشتی دانیشتوان دووپاتکردەوە و بڕیاریدا هەفتەی داهاتوو دانیشتنەکانی پەرلەمان دەستپێبکاتەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە دەستی ئاژانسی موتەڵع کەوتووە، پەرلەمانی عێراق پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان و خانووبەرە دووپات دەکاتەوە و داوا لە پەرلەمانتاران دەکات ڕێنمایی و هاندانی هاووڵاتیانی ناوچەکەیان بکەن بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ تیمەکانی مەیدانی وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵی بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان بۆ سەرخستنی ئۆپەراسیۆنەکانی سەرژمێری کە بڕیارە لە ڕۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە ئەنجام بدرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لەبەر بوونی پەرلەمانتاران لە پارێزگاکانیان و گرنگی سەرژمێری وەک وردەکاریەکی گرنگی پەرەسەندن، بڕیاردرا هەفتەی داهاتوو دوای تەواوبوونی سەرژمێری لە سەرانسەری وڵات دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەستپێبکەنەوە.
