ئەنجومەنی وەزیران پرسی مووچەکانی کۆتایی ئەمساڵ و گرفتی خەرجکردنی تاوتوێ دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 27ـی تشرینی دووەم، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆکی حکومەتی (ماوەبەسەرچوو) مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە و سێ تەوەر تاوتوێ دەکەن، کە بریتین لە: تاوتوێکردنی پرسی سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵ و کێشە و گرفتەکانی بەردەم خەرجکردنی لە بەغدا و چارەسەرەکان، لە بڕگەی دووەم، خستنەڕووی ڕاپۆرتێک لەلایەن وەزیری پلاندانان سەبارەت بە بەڕێوەچوونی قۆناغی یەکەمی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان كه لە ڕۆژانی 20 بۆ 21 مانگی یازدهی ئهمساڵ لە عێراق و هەرێمی كوردستان بهڕێوهچوو و ههروهها قۆناغ و هەنگاوەكانی دیكەی پرۆسەكه دهخرێته بهرباس و گفتوگۆكردن.
هەروەها لە تەوەری سێیەم، پرۆژە بڕیارێكی پێشنیازكراو لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە دهخرێتهڕوو سەبارەت بە پاژەكردن یان (پێدان بە قیست)ـی ئەو بڕە پارەیەی كە لە زیادەڕۆكار وەردەگیرێت كە بە زێدەڕۆیی خانووی نیشتەجێبوونی لە سنووری شارەوانییەكان دروست كردووە.
