ژمارەیەک فەڵەستینی لەئەنجامی بۆردوومانێکی ئیسرائیل لە غەززە کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون
بەیانی ئەمڕۆ شەممە، ژمارەیەک هاوڵاتیانی فەڵەستینی کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون دوای بۆردوومانەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل کە ماڵێکی لە ڕۆژئاوای شاری غەززە کردە ئامانج.
بەگوێرەی سەرچاوە پزیشکییە فەڵەستینیەکان، حەوت هاوڵاتی فەڵەستینی گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، شەش کەسیش هێشتا بێسەروشوێنن لەژێر داروپەردووی خانوویەک کە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە ناوچەی ریمال لە شاری غەززە بۆمبارانکراوە.
لەلایەکی ترەوە، لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە، تۆپخانە و چالاکی فڕۆکەکان بەچڕی لە ئاسمانی کامپەکانی بوریج و نوسیرات و ڕۆژهەڵاتی شاری دیر بەلاح بەردەوامە و زیانێکی زۆری بە ماڵ و موڵکی فەڵەستینییەکان گەیاندووە.
هێزەکان و سوپای ئیسرائیل لە 7ـی تشرینی یەکەمی 2023ەوە بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر کەرتی غەززە لە ڕێگەی وشکانی و دەریایی و ئاسمانییەوە و لە ئەنجامدا 44 هەزار و 363 فەڵەستینی تائێستا کوژراون کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون و 105 هەزار و 70 کەسی دیکەش برینداربوون.
