ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان پیرۆزبایی ڕووخانی ڕژێمی سووریا دەکات
عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان پیرۆزبایی سەرکەوتنی گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا کرد دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد و لە بەیاننامەیەکدا کە ئاڕاستەی سەرۆکی دەستەی چەکداری تەحریر شام، ئەبو مەحەممەد جۆلانی نوسیویەتی، "برای بەڕێزم فەرماندە ئەحمەد ئەلشەرع، فەرماندەی ڕاپەڕینی گەلی سووریای دراوسێ و خۆشەویست و هاوڕێیانتان لەژووری ئۆپەراسیۆنەکان، پێش خەڵکی سووریای شۆڕشگێڕ، دڵی سەرجەم موسوڵمانان و خەباتگێڕانی جیهانتان خۆشکرد بەو ڕاپەڕینە مەزنە، خوای گەورەو میهرەبان پشتیوانتان بێت و ماوەی ڕاگوزەری بە باشیی تێپەڕێنن، ئەوەی کە گرنگە جیهان ئێستا چاوی لەسەر ئێوەی ئازیزە چۆن ئەو قۆناغە تێدەپەڕێنن".
ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی دەشڵێت: سیستەمێکی مەدەنی لە سووریادا دابمەزرێنن، کە ببێتە سەرچاوەیەکی باش بۆ حوکمرانییەكی ڕەشید کە تەواوی هاوڵاتیانی سووریا لێی بەهرەمەندبن و ببێتە شانازی بۆ سەدان ملیۆن مسوڵمان.
2- تێگەیشتن لەو پەیوەندییە ئاڵۆزە نێودەوڵەتیانە و بە هۆشیاری مامەڵەکردن لەگەڵ رووداوەكان كە دوور بێت لە عاتیفە.
3- گرنگی تەنها بە سووریا بدەن و خۆتێوەنەگلان لە کێشەی گەلانیتر، چونكە هەر گەلەو تایبەتمەندی خۆی هەیە.
4- تێپەڕاندنی ئەو فیقهە سیاسییە كۆنەی كە لەگەڵ ئەم واقیعەی مسوڵمانان ناگونجێت و بەرهەمهێنان.
