دابەشکردنی زەوی بەسەر هەزاران فەرمانبەر و خانەنشین و زیندانیانی سیاسی هەرێم دواکەوتەوە
بڕیاربوو ئەم هەفتەیە شارەوانییەکانی هەرێمی کوردستان تیروپشک بۆ قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی بکەن و ناوی دەیان هەزار فەرمانبەر و خانەنشین ڕابگەیێنرێت کە زەوییان پێدەدرێت، بەڵام بەهۆی کێشەی خاوەندارێتی، هەروەها نەبوونی زەوی و کۆمەڵێک گرفتی دیکە پرۆسەکە دواکەوتووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕیارە لە کۆبوونەوەی سبەی چوارشەممە 11ـی کانوونی یەکەم، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم گفتوگۆی لەسەر بکات.
زانیاری زیاتر...
دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی، ناوەکان دەکرێن بە لیست و ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێن، دوای پەسەندکردنی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە، دووبارە بۆ شارەوانییەکان دەنێردرێنەوە، دواتر ژمارە و کاتی دابەشکردنی زەوییەکان سەرۆکایەتی شارەوانییەکان ڕایدەگەینن.
سەربەست مەولوود، بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێم بە میدیای پارتی ڕاگەیاند، "لەبەشێکی ناوچەکان گرفتی دابینکردنی زەوی هەیە، لە سلێمانی تا ئێستا نزیکەی 30 هەزار پارچە زەوی ئامادەکراون، بەڵام پێویستیان بە زەوی زیاتر هەیە".
هەر لە سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە تیرووپشک بۆ ناوی 300 بۆ 400 زیندانی سیاسی دەکرێت بۆ ئەوەی زەوییان پێبدرێت.
