ئەمریکا: ڕژێمی بەشار ئەسەد بەهۆی متمانەبوونی بە پاڵپشتیی ئێران و ڕووسیا ڕووخا
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلێنکن ئاماژەی دەڵێت: ڕژێمی بەشار ئەسەد لە ساڵی 2011ەوە بەهۆی ڕەتکردنەوەی پرۆسەی سیاسیی و متمانەبوونی بە پشتیوانی ئێران و ڕووسیا، ئەمڕۆ بووە هۆی ڕووخانی خۆی.
وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلێنکن ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە پێشهاتەکانی سووریا و ڕووخانی ڕژێمی سووریا بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، کە دوای 14 ساڵ لە شەڕی ناوخۆی گەلی سووریا، دواجار هەلیان بۆ ڕەخسا، ئەمریکا پشتیوانی لە پرۆسەی ڕاگواستنی ئاشتیی دەکات لەسووریا .
گوتیشی: "ڕژێمی ئەسەد لە ساڵی 2011ەوە بەهۆی ڕەتکردنەوەی پرۆسەی سیاسیی جێ متمانە و متمانەبوونی بە پشتیوانی ئێران و ڕووسیا، بووە هۆی ڕووخانی خۆی".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها باسی لەوەکرد، کە پشتیوانی لە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان دەکەن بۆ لێپرسینەوە لە ڕژێمی ئەسەد لەسەر ئەو تاوانانەی ئەنجامیان داوە.
