پوتن: کورد خەباتکاری بەتوانایە و دەبێت پرسی کورد لەچوارچێوەی گۆڕانکاریەکان چارەسەر بکرێت
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی ساڵانەیدا رایگەیاند: دەبێت پرسی کورد لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە نوێیەکاندا چارەسەر بکرێت، تورکیاش دەبێت ڕێز لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی هەموو وڵاتان بگرێت.
وتیشی: تورکیا هەموو هەوڵێک دەدات بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی سنوورەکانی باشووری خۆی و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سووریا، ڕەنگە گروپە کوردییەکان لە سنوورەکان دوور بخاتەوە، ڕەنگە نەتواندرێت جێبەجێی بکەن.
سەرۆکی ڕووسیا ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: پێویستە میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان کە مافی چارەنوسی گەلان دیاری دەکات، جێبەجێ بکرێت، پێشتر بەشێک لە بەرپرسانی ئەورووپی بەڵێنی دەوڵەتی سەربەخۆیان بە کورد داوە و بەڵام دواتر بەڵێنەكەیان جێبەجێ نەكردوە، ئەمە پرسێکی زۆر ئاڵۆزە کورد خەباتکاری بەتوانایە و دەبێت پرسی کورد لەچوارچێوەی گۆڕانکارییە نوێیەکاندا چارەسەر بکرێت.
