قوربانیانی ڕووداوی شێلانی ئەڵمانیا گەیشتە پێنج کەس و ناسنامەی هێرشبەرکە ئاشکرا کرا
ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانیا، دواهه‌مین ئامارى قوربانییه‌كانى ڕووداوه‌كه‌ى شه‌وی ڕابردووى شاری ماگدێبرگ ڕاده‌گه‌یه‌نێت، كه لەئەنجامی کۆتایی 5 كه‌س گیانیان لەدەستدا و 80 كه‌سى تر برینداربوون.
ئۆلاف شۆلتز، ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانیا له باره‌ى دواهه‌مین ئامارى قوربانییه‌كانى ڕووداوى شێلانى به‌شداربووانى بازاڕێكى كریسمس له شارى ماگدێبورگی ڕۆژهەڵاتی ئه‌ڵمانیا، ڕایگه‌یاند: "تائێستا 5 كوژراو و 80 كه‌سى تریش بریندارن".
شایەنی باسە، ئێوارەی دوێنێ هەینی 20ـی کانوونی یەکەمی 2024، لە گردبوونەوەی دەیان کەس بۆ ئاهەنگ گێران بەبۆنەی کریسمەس لە شاری ماگدێبورگ لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتی ئەڵمانیا، ئۆتۆمبێلێک بە سەرنشینەوە هێرشی کردەسەر ئەو کۆمەڵە کەسە و لەئەنجامدا بە دەیان کەس برینداربوون و پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.
میدیا ناوخۆییەکانی ئەڵمانیا ئاماژەیان بەوەدا کە هێرشکەرەکە ناوى (تاڵب بن جه‌واد عبدولمحسن)ـه و خه‌ڵكى سعوودیه-یه، زیاتر له 20 ساڵه له وڵاتى ئه‌ڵمانیا له شارۆچكه‌یه‌كی نزیك ماگدێبورگ ده‌ژی و پزیشكه، ته‌مه‌نیشی نزیكه‌ى 50 ساڵ ده‌بێت.

