وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا بۆ ئازادکردنی ڕۆژنامەنووسێک لەگەڵ ئێران دانوستاندن دەکات
وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا لە راپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە، دوای نزیکەی حەوت رۆژ لە دەستگیرکردنی ئەو رۆژنامەنووسە ئیتاڵیە لە ئێران بڕیاریانداوە لەگەڵ ئێران دانوستاندن بکەن بۆ ئازادکردنی ڕۆژنامەنووس (سیسیلیا سالا) تەمەن 29 ساڵ کە ماوەی هەفتەیەکە لە ئێران دەستگیرکراوە.
رۆژنامەی " لاریبوبلیکا"ـی ئیتاڵی ئاشکرایکرد، دانوستانەکانی نێوان ئیتاڵیا و ئێران بۆ ئازادکردنی " سیسیلیا سالا" رۆژنامەنوسی ئیتاڵی کە لە تاران دەستگیرا کرابوو دەستیپێکردووە بۆ ئاڵوگۆڕکردنیان بە محەممەد عابدینی، کە لە شاری میلانۆ لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیاوە دەستگیر کرابوو.
ئەو رۆژنامەیە ڕایگەیاندووە: وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا دوای نزیکەی حەوت رۆژ لە دەستگیرکردنی ئەو رۆژنامەنووسە ئیتاڵیە لە ئێران بڕیاریانداوە بێدەنگی بشکێنن بە تایبەت دوای دانوستانە سەرکەوتووەکان لەگەڵ بەرپرسانی تاران بۆ ئازادکردنی و ئاڵوگۆرپێکردنی لەگەڵ دەستگیرکراوێکی ئێرانی لە ئیتاڵیا.
