سەرۆک وەزیرانی عێراق: ساڵێکی نوێی پڕ لە ئومێد و ئیرادە بۆ بەردەوامبوون لە خزمەتکردنی گەلی عێراق
سەرۆک وەزیرانی عێراق: ساڵێکی نوێی پڕ لە ئومێد و ئیرادە بۆ بەردەوامبوون لە خزمەتکردنی گەلی عێراق و جوانترین پیرۆزبای و باشترین هیواتان بۆ دەخوازین و داواکارین لە خوای گەورە عێراقی ئازیزمان بپارێزێت و نیعمەتی ئاسایش و سەقامگیری بەسەر وڵاتە گەشاوەکەماندا بەردەوام بکات.
محەممەد شەیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی سەری ساڵی نوێی 2025 لە پەیامێکی ڕایگەیاندووە، کۆتاییمان بە ساڵێک هێنا کە تێیدا ئەوپەڕی هەوڵی خۆمان خستەگەڕ، بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی گەلەکەمان و دامەزراندنی ڕێنێسانسێکی گەشەپێدانی بەردەوام، کە گۆڕانکاری دروست بکات و ئەم نەوەیە و نەوەکانی داهاتوو بەرەو ئەو پێگەیە ببات کە عێراق شایەنییەتی لەنێو گەلاندا.
سودانی: لەسەرەتای ساڵی 2025دا جەخت لەسەر ئیرادەی خۆمان دەکەینەوە، بۆ تەواوکردنی سەرجەم ئەو پلان و پڕۆژە ستراتیژی و ژێرخانانەی کە دەستمان پێکردووە، بۆ ئەوەی ببێتە "ساڵی بەردەوامبوونی دەستکەوتەکان" و هیچ دەرفەتێک لە دەست نادەین و بەکاری دەهێنین لە ڕێگای خزمەتکردنی عێراقییەکان، بتوانین لەڕێگەی بنیاتنانی دەوڵەت و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەدیهێنانی چاکسازی و ڕەخساندنی هەلی کار و دەستەبەرکردنی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی و تەندروستی.
