بانكی ناوه‌ندی عێراق ژماره‌یه‌ك بانك و دامه‌زراوه‌ی دارايی نابانكیدا سزادەدات
بانكی ناوه‌ندی عێراق رایگه‌یاند، له‌وه‌رزی چواره‌می ساڵی 2024دا، به‌بڕی 29 ملیار دینار سزایان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له بانك و دامه‌زراوه‌ی دارای نابانكیدا سه‌پاندوه.
بانكی ناوه‌ندی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "به پشتبه‌ستن به پره‌نسیپی شه‌فافیه‌ت و ڕۆڵی سه‌رپه‌رشتیاری چاودێریكردن كه بانكی ناوه‌ندی عێراقی به‌سه‌ر بانكه‌كان و دامه‌زراوه داراییه نابانكییه‌كان هه‌یه‌تی بۆ دڵنیابون له پابه‌ندبون و چونه‌ژێرباریان گوێڕایه‌ڵی به یاسا و ڕێنمایی و مه‌رجه‌كانی ڕێكخستنی كاره‌كانیان به مه‌به‌ستی بنیاتنانی كه‌رتێكی بانكی تۆكمه و سه‌قامگیر بانكی ناوه‌ندی عێراقی سزای دارایی و كارگێڕی به‌سه‌ر بانكه‌كان و دامه‌زراوه داراییه نابانكییه‌كاندا ده‌سه‌پێنێت كه ناچننه ژێربار گۆێڕایه‌ڵییه‌كان و پابه‌ندی رێسا و یاسا و رێنمایی و مه‌رجه‌كانمان نابن.
سزاكانی بانكی ناوه‌ندی بۆسه‌ر بانك و دامه‌زراوه نابانكیه‌كان:
یه‌كه‌م:
مانگی 10 تشرینی یه‌كه‌م سێ سزای كارگێڕی به بڕی 20,057,528,666
دوه‌م:
مانگی 11 تشرینی دوهه‌م شه‌ش سزای كارگێڕی به بڕی 3,247,603,507
سێیه‌م:
مانگی 12 كانونی یه‌كه‌م 8 سزای كارگێڕی به بڕی 5,950,089,439
بانكی ناوه‌ندی ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، كۆی گشتی سزا كارگێڕییه‌كان بۆ وه‌رزی چواره‌می ساڵی رابردو 17 سزای كارگێڕی بون به بڕی 29 ملیار و 255 ملیۆن و 221 هه‌زار و 612 دینار.

