ماکرۆن پشتگیری خۆی بۆ لوبنان ڕادەگەیەنێت و بەم نزیکانەش سەردانی ئەو وڵاتە دەکات
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ژەنەڕاڵ جۆزێف عۆن سەرۆکی هەڵبژێردراوی لوبنان دووپات کردەوە.
کۆشکی ئێلیزێ ڕایگەیاند، ماکرۆن لەگەڵ عەون ڕێککەوتووە، لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، بۆ ئەوەی لە ئایندەیەکی نزیکدا سەردانی لوبنان بکات.
لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنیێەکەدا سەرۆکی فەرەنسا جەختی لەوە کردەوە کە پاریس پاڵپشتی هەوڵەکانی سەرۆک عۆن دەکات بۆ خێراکردنی پێکهێنانی حکومەتێک کە توانای یەکخستنی لوبنانییەکان و دابینکردنی خواست و پێداویستییەکانیان هەبێت، هەروەها جێبەجێکردنی چاکسازییە پێویستەکان بۆ بەدیهێنانی بوژانەوەی ئابووری و ئاوەدانکردنەوە و دەستەبەرکردنی سەقامگیری، ئاسایش، و سەروەری نیشتمانی بۆ لوبنان.
ئەم دەستپێشخەرییە لە چوارچێوەی بەردەوامی ڕۆڵی چالاکانەی فەرەنسا دێت لە پاڵپشتیکردنی لوبنان لە نێو ئەو قەیرانە سیاسی و ئابوورییانەی کە بەدەستیەوە دەناڵێنێت.
