فڕۆکە ئەمریکی و ئیسرائیلیەکان زنجیرەیەك هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر یەمەن ئەنجامدرا
گروپی حوسییەکان ڕایگەیاند، زنجیرەكە هێرش لە لایەن فڕۆکە ئەمریکی، ئیسرائیلی و بریتانییەکانەوە بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی سەنعای پایتەختی یەمەن و پارێزگاکانی عەمران و حودەیدەیان ئەندامدراون، سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت، "ئامانجە سەربازییەکانی حوسییەکانمان لە ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی یەمەن بۆردومان کردوە".
میدیاكانی سەر بە گروپی حوسیەكان، ئەمڕۆ هەینی بڵاویانكردەوە، زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی بۆ سەر شوێنە جیاوازەکانی سەنعای پایتەختی یەمەن و پارێزگاکانی عەمران و حودەیدەیان ئەندامدراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، "هێرشەكان بە هاوبەشی لە لایەن فڕۆکە ئەمریکی، ئیسرائیلی و بریتانییەکانەوە ئەنجامدراون، ژمارەیەك ناوچەی گرنگی ستراتیژییان بە ئامانج گرتوە، لەوانەش شوێنە سەربازی و مەدەنییەکان، جگە لە دەوروبەری بەندەری حودەیدە".
بەگوێرەی میدیاكانی حوسییەكان، "نزیكەی 30 هێرش بۆ سەر دامەزراوە سەربازی و مەدەنیەكان ئەنجامدراون، كە پێدەچێت کۆگاکانی چەک لە سەنعای تێدابێت، جگە لە ناوچەكانی نیشتەجێبوی لە پەراوێزی پایتەختن.
ئەوەشی خستەڕو، هێرشەكان دەوروبەری بەندەری ڕاس عیسا و دامەزراوەکانی نزیک بەندەری حودەیدەشی بە ئامانج گرتەوە، کە خوێنهێنەری گرنگە بۆ دابینکردنی خۆراک و سوتەمەنی بۆ یەمەن.
سەرچاوە حوسییەکان ژمارەی وردی زیانەکانی مرۆڤیان ڕانەگەیاندوە، بەڵام ئاماژەیان بە زیانێکی ماددی بەرچاو کردوە.
لای خۆیەوە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئامانجە سەربازییەکانی حوسییەکانیان لە ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی یەمەن بۆردومان کردوە.
کۆمپانیای پەخشی ئیسرائیلیش دەڵێت، "ئیسرائیل بەشداریی لە هێرشەکانی ئەمریکا و بریتانیا بۆ سەر یەمەن کردوە".
ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی ڕایگەیاند، هێرشەكان هاوکات بوە لەگەڵ گەیشتنی جەماوەرێکی زۆر بۆ گۆڕەپانی سابین بۆ بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکانی "پشتیوانی لە غەززە".
